هەناردەی وڵاتانی عەرەبی بۆ ڕژێمی زایۆنیستی هاوکات لە گەڵ شەڕ و برسێتی غەززە، شەپۆلێک لە توڕەیی و ڕەخنەی لە نێو خەڵکی ئەم وڵاتانە بە دواوە بووە.
چالاکوانانی سیاسی و کۆمەڵایەتی داوای پچڕانی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی وڵاتانی عەرەبی و ڕژێمی زایۆنیستییان کردووە.
حکومەتی میسر بە هۆی داخستنی دەروازەی ڕەفەح ڕوبەڕوی ڕەخنەیەکی زیاتر بووەتەوە. ئەگەرچی قاهیرە ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ڕێگری لە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان ئەم دەروازەیەی داخستووە.
لە هەنگاوەێکی درەنگ و بێ کاریگەردا میسر، ئەردەن و ئیمارات لە بەرواری 30 ی تەمموزی 2025 لە ڕێگای ئاسمانەوە هەندێک هاوکارییان بۆ دانیشتووانی کەرتی غەززە نارد کە بە وتەی ئاژانسی ئۆنڕوای سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کاریگەرییەکی نەبووە و چارەسەری برسێتی و قەیرانی مرۆیی غەززەی نەکردووە.
لە کاتی دەستپێکردنی شەڕی هەمەلایەنەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ غەززە لە بەرواری 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 تا ئێستا، ئەم ناوچەیە ڕوبەڕوی کۆمەڵکوژی، ڕووخاندن و کۆچی زۆرەملێ بووەتەوە و ئاماری قوربانییەکان 206 هەزار کەستی تێپەڕاندووە. منداڵان، ژنان و بەساڵاچووان، سەرەکیترین قوربانییەکانی ئەم کارەساتە مێژووییەن.
لە هەلومەرجێکدا کە خەڵکی غەززە لە سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان بێبەش کراون، وڵاتانی عەرەبی نەک تەنیا درێژەیان بە هاوکاریکردنی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی داوە، بەڵکوو بە هەناردەی مادەی خۆراکی، یارمەتیدەری ئەو ڕژێمە بۆ دەربازبوون لە دۆخی شەڕ بوون. لە ڕاستیدا وڵاتانی عەرەبی هاوکاری ڕژێمی زایۆنیستییان کردووە بۆ بەردەوامیدان بە گەمارۆی کەرتی غەززە و مردنی خەڵکەکەی.
داتاکان، وێنەکان و شەهیدبوونەکان پیشان دەدەن کە ئەم هاوکارییە ئابورییەی وڵاتانی عەرەبی بۆ ڕژێمی زایۆنیستی، تێچوویەکی خوێناویی بۆ خەڵکی زوڵملێکراوی غەززە هەبووە./.