بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، خواردنەوەی پەرداخێک ئاو نیو کاتژمێر پێش ژەمەکان زۆر سوودبەخشە بۆ تەندرووستی.
بەڵام نابێت ئاوی زۆر بخۆیتەوە، بۆ نموونە خواردنەوەی دوو یان سێ پەرداخ ئاو پێش
خواردن هەرسکردن قورس دەکات.
خواردنەوە
زۆری ئاو لەکاتی خواردندا کاریگەری لەسەر ترشی گەدە هەیە و ئەمەش کاریگەری نەرێنی
لەسەر تێکشکانی خۆراک و لەناوبردنی بەکتریای زیانبەخش گەدە هەیە. بەڵام بۆ هەرسکردنی
باشتر و پاراستنی تەندرووستی، پێشنیار دەکرێت 30 خولەک پێش خواردن پەرداخێک ئاو بخۆیتەوە.
سوودەکانی
خواردنەوەی ئاو نیو کاتژمێر پێش ژەمەکان بریتین لە:
1- باشترکردنی
هەرس
2- بەرەنگاربوونەوەی
قەبزی
3- دەبێتە
هۆی دابەزاندنی کێش
4- شێی
پێویست بۆ جەستە دابین دەکات
5- هەرسکردنی
باشتر و تێکشکاندنی چەوری
6- جەستە ڤیتامین
و کانزاکان و ئۆکسجینی زیاتر هەڵدەمژێت./.