بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، توێژەرانی زانکۆی میشیگان لە توێژینەوەیەکدا لەسەر نەخۆشانی جگەری چەوری
ناکحولی بۆیان دەرکەوت خواردنی ڕۆژانەی سەوزە گەڵادارەکان یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی
چەوری جگەر و باشترکردنی ئەرکەکانی.
ئەم توێژینەوەیە
دەریخست ئەو نەخۆشانەی که ڕۆژانە دوو جار سەوزەی گەڵادار دەخۆن، نیشانەکانی هەوکردنی
جگەریان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە. چونکە سەوزە گەڵادارەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین
و پێکهاتەی دژە هەوکردن کە زیانی جگەر کەم دەکاتەوە و تەندروستی جگەر باشتر دەکات.
تێکەڵەیەک لە خۆراکی تەندرووست، وەرزشی ڕێک و پێک و خواردنی سەوزەی گەڵادار دەتوانێت
ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت لە خۆپاراستن و چارەسەری نەخۆشییەکانی جگەر./.