بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، کاڵەک یەکێکە لە میوەکانی هاوینە کە سوود و تایبەتمەندی زۆری هەیە. کاڵەک
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و C. کاڵەک
کاربۆهیدرات، پرۆتین و ئاوی تێدایە، هەر سەد گرام کاڵەک 34 کالۆری دابین دەکات. ئەم
سوودانەش ئەم میوەیە دەکاتە یەکێک لە میوەکانی گونجاو بۆ دابەزاندنی کێش.
کاڵەک و شەکرە:
یەکێکی تر
لە سوودەکانی کاڵەک یارمەتیدەرە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن. یەکێک لە هۆکارەکانی
نەخۆشی شەکرە بەکارهێنانی خوراکی چەور و شەکرییە. خواردنی کاڵەک دەبێتە هۆی هەست
کردن بە تێری و بۆیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕێگرتن لە شەکرە.
کاڵەک و گورچیلەکان:
یەکێکی دیکه لە سوودەکانی کاڵەک کاریگەری لەسەر پاراستنی تەندرووستی
گورچیلەکانە. کاڵەک تایبەتمەندی زیادکردنی میزی هەیە. کاڵەک بەم تایبەتمەندییە
چالاکی گورچیلەکان زیاد دەکات و بەم شێوەیە ماددە ژەهراوییەکان خێراتر لە جەستە دەردەچن.
کاڵەک و دڵ:
کاڵەک ئەدینۆزینی
تێدایە کە ڕێگە لە مەیینی خوێن دەگرێت کە دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ و یارمەتیدەر دەبێت
لە سەرکوتکردنی خانە زیانبەخشەکانی خوێن لە جەستەدا و مەترسی جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە.
کاڵەک هەروەها لیکوپینی تێدایە کە ڕێژەی جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە و یارمەتیت دەدات
دڵێکی تەندرووست بپارێزیت.
کاڵەک و جگەر:
یەکێک لە سوودەکانی کاڵەک ئەوەیە کە بە ئاسانی هەرس دەکرێت
و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ. ڕیشاڵی کاڵەک یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی کاری هەرس و لە ئەنجامدا
یارمەتیدەر دەبێت لە کردنەوەی کونەکانی جگەر و بەهێزکردنی توانای جگەر.
کاڵەک و سییەکان:
یەکێک لە
سوودەکانی کاڵەک ئەوەیە کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C کە بۆ چارەسەری
هەوکردن بەسوودە. ڤیتامین C بۆ
باشترکردنی سووڕی خوێن و دابینکردنی ئۆکسجین بۆ ئەندامەکانی جەستە زۆر گرنگە. یەکێکی
دیکە لە سوودەکانی کاڵەک ئەوەیە بڕێکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە کە زۆر بەسوود و کاریگەرە
وەک ماددەیەکی گرنگ بۆ گرژبوونی ماسولکەکان و بەهێزکردنی توانای کۆئەندامی هەناسەدان./.