بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، لویس ئەنریکی بەم زووانە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم هاوینە دەگوازێتەوە
بۆ یانەی پاریس. لویس ئەنریکی بەتەواوی لە ئاستی تیپەکەی لە هێڵی هێرشبەریدا ڕازیە،
بەڵام پێیوایە تیپەکەی پێویستی بە بەهێزکردنی هەیە لە هێڵی بەرگریدا.
ئەو بەرگریکارە که لویس ئەنریکی بیری لێدەکاتەوە، بەرگریکارێکی
باڵابەرزی ئۆکرانی تەمەن 22 ساڵە: ئیلیا زابارنی لە یانەی بۆرنمۆس. میدیا وەرزشییەکان
بڵاویانکردەوە کە پاریس سانجێرمان ئێستا لەگەڵ بۆرنمۆس گەیشتووەتە ڕێکەوتن بۆ ئەم
گواستنەوەیە و زابارنی بە گرێبەستێکی 58 ملیۆن یۆرۆ دەڕوات بۆ پاریس./.