بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، فابریزیۆ ڕۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی بازاڕی گۆڕانکاری وەرزشی تۆپی
پێ ڕایگەیاند کە گواستنەوەی تیمۆتی ویا یاریزانی ئەمریکی لە یوڤێنتوسەوە بۆ یانەی
مارسیلیای فەرەنسا کۆتایی پێهاتووە.
بە پێی
راپۆرتەکەی ڕۆمانۆ، گواستنەوەی تیمۆتی ویا بۆ مارسیلیا بە شێوەی قەرزە و یانە فەرەنسییەکە
بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ دەداتە یانەی یوڤێنتوس. لەگەڵ
ئەوەشدا مارسیلیا ناچار دەبێت بە هەمیشەیی ئەو یاریزانە بکڕێت بە پێدانی 14 ملیۆن
یۆرۆی دیکە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا./.