بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، فێرمین لۆپێز یەکێکە لە بەهرەمەندە گەنجەکانی بەرشەلۆنە کە لەلایەن زۆرێک
لە یانەکانەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت. ئەستێرەی تەمەن 22 ساڵ بە تەکنیکی نایاب و
هێزی جەستەیی بەرز، لە وەرزی ڕابردوو 8 گۆڵ و 10 ئەسیستی گۆڵی تۆمار کردووە.
ڕۆژی ڕابردوو هەواڵێک بڵاوبووەوە کە مانچستەر یۆنایتد ئۆفەرێکی 70 ملیۆن یۆرۆی
پێشکەش بە فێرمین لۆپێز کردووە بۆ بەرشەلۆنە و بەڕێوەبەرانی یانەکەش کە بەدوای ڕاکێشانی
سەرچاوەی داراییدا دەگەڕێن، وەڵامی ئەرێنییان بۆ ئەم پێشنیارە دایەوە.
بەڵام بە
پێی سەرچاوەکانی نزیک لە یانەکە، هانسی فلیک دژایەتی توندی خۆی بەرامبەر ئەم پێشنیارە
دەربڕیوە. هانسی فلیک، فێرمین لۆپێز بە یەکێک لە ئەستێرە سەرەکییەکانی یانەکەی دەزانێت
و بە بەڕێوەبەرانی یانەکەی ڕاگەیاندووە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە فێرمین نادات کە
یانەکە جێبهێڵێت./.