بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە میانەی سەردانە فەرمییەکەی دکتۆر مەسعود پزیشکیان بۆ پاکستان، پاشنیوەڕۆی ڕۆ ژی یەکشەممە، بەرپرسانی باڵای هەر دوو وڵات پاش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هاوبەش، بە ئامانجی ئاسانکاری و دابینکردنی بەستێنی پەرەپێدانی هاوکاریی نێوانیان، 12 ڕێکەوتنی هاوکارییان لە بوارە جیاجیاکانیاندا واژۆ کرد.
ڕێکەوتنەکان لە بوارە جیاجیاکانی وەک گەشتیاری، کشتووکاڵ، هاوکاری دادوەری و یاسایی، پیشەسازی، زانست و تەکنۆلۆژیا، گواستنەوە و ترانزێت، میراتی کەلتوری، هاوکاری بازرگانی و ئابوریدا بوون.
ڕێکەوتنە واژۆکراوەکان چوارچێوەیەک بۆ ئاسانکاری ئاڵوگۆڕی زانیاری، پەرەپێدانی توانا بازرگانییەکان و بەرزکردنەوەی هاوکارییە ناوچەییەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا دابین دەکەن./.