بە
پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مێسی له خولەکی 11ی یاریی بەرامبەر یانەی نێکاسکا تووشی پێکان
هات و یاریگای جێهێشت و ڕۆژی یەکشەممە
پشکنینی بۆ کرا بۆ هەڵسەنگاندنی سەختی پێکانەکەی. یانەی ئینتەر میامی وردەکاری زیاتری
نەداوە و هیچ کاتێکی بۆ گەڕانەوەی مێسی دیاری نەکردووە. ئەگەری هەیە یاری داهاتوو
لەدەست بدات و ڕەنگە نەتوانێت بۆ تەواوی خولەکەش یاری بکات./.
ئینتەر میامی هەواڵە ناخۆشەکەی مێسی پشتڕاستکردەوە!
جام کوردی - بە پێی هەواڵی یانەی ئینتەر میامی، لیۆنێل مێسی بەهۆی پێکانێکی سووک لە ماسولکەی قاچی ڕاستیەوە تووشی کێشە بووە.

August 04, 2025