بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاریگەری بێلینگهام لە ڕیال کەمێک کەم بووەتەوە، لە کاتێکدا کۆڵ پاڵمەر بە توانا و ئاستەکەی وای لە یانەی چێڵسی کرد ببێتە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان لە وەرزی 25-24. ئەم یاریزانە تەمەن 23 ساڵە لە ئێستادا یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی تۆپی پێی جیهان.

کریس وادڵ، یاریزانی پێشووی بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکدا سەبورەت بەم بابەتە ڕایگەیاند: پێم وایە ئەگەر کۆڵ پاڵمەر لە بازاڕدا بێت، دەبێت بانک بەتاڵ بکرێت بۆ کڕینی. لامین یامالیش لە هەمان ئاستدایە. من لەو باوەڕەدام کە نرخی پاڵمەر لە جود بێلینگهام بەرزترە و ئەمەش بە ئاستەکەی سەلمێنراوە./.