بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلێکساندەر ئیساک لە سەرەتای هاوینەوە چەندین جار بە هەموو شێوەیەک ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت بچێتە یانەی لیڤەرپول. لەگەڵ ئەوەشدا یانەی نیوکاسڵ تا ئێستا دژایەتی داواکاری ئیساک و هەوڵەکانی لیڤەرپولی کردووه و نایەوێت هێرشبەره سویدییەکەی لەدەست بدات.

ڕاهێنەری نیوکاسڵ بە توندترین شێوە ڕەخنەی لە ئیساک گرت و ڕایگەیاند: یاریزان دەبێت نیشانی بدات کە شایەنی ئەوەیە لەگەڵ ئێمە ڕاهێنان بکات. ئێمە نیوکاسڵین. یاریزان دەبێت بیسەلمێنێت کە بەرپرسیارێتی خۆی هەیە بۆ ئەوەی ببێتە بەشێک لە تیپەکە. ئەو دەبێت باش هەڵسوکەوت بکات. ئێمە تەنیا ڕێگە بە ئەو یاریزانانە دەدەین ڕاهێنانی وەرزشی بکەن کە خۆیان سەلماندووە./.