بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی بایرلیڤەرکوزن ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە پاتریک شیک هێرشبەری تەمەن 29
ساڵ، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە درێژکردەوە و ئێستا تاوەکو هاوینی 2030 لەگەڵ
یانەکە دەمێنێتەوە.
سیمۆن رۆلفس،
بەڕێوەبەری وەرزشی لیڤەرکوزن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە بنیاتنانەوەی تیپەکە
بۆ وەرزی داهاتوو، پاتریک شیک وەک هێزێکی پاڵنەر دەبینین لە پرۆسەی گەشەسەندندا. ئەو
تێکەڵەیەک لە توانای تەکنیکی بەرز، تۆمارێکی نایاب لە تۆمارکردنی گۆڵ و ئەزموونی نێودەوڵەتی
هەیە.
ئەم یاریزانە کە لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە یانەی بایەرلیڤەرکوزن
کردووە، تا ئێستا لە 168 یاریدا 81 گۆڵ و 12 ئەسیستی گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکردووە./.