بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی جیرۆنا بەم زووانە گرێبەستی گواستنەوەی میگێل گوتیرێز بۆ ناپۆلی
کۆتایی پێدەهێنێت. بەرگریکاری چەپی تەمەن 24 ساڵ لە کۆتایی وەرزی ڕابردووەوە لەسەر لێواری ڕۆیشتن بوو و ئێستا ئامادەیە
بۆ ڕۆیشتن. ئەم یاریزانه لەگەڵ یانەی ناپۆلی گەشتووەته ڕێکەوتن و تەنیا وردەکارییەکانی
گواستنەوەی نێوان هەردوو یانه ماوەتەوه. تێچووی گواستنەوەی میگێل گوتیرێز بۆ یانەی
ناپۆلی زیاتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ دەبێت./.
ناپۆلی گرێبەستی گواستنەوەی بەرگریکاری ئیسپانی کۆتایی پێهێنا
جام کوردی - میگێل گوتیرێز بەرگریکاری چەپی ئیسپانی خەریکی کۆتایی هاتنی گواستنەوەکەی بۆ ناپۆلی و گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ ئەم یانە ئیتالییە.

August 05, 2025