بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی جیرۆنا بەم زووانە گرێبەستی گواستنەوەی میگێل گوتیرێز بۆ ناپۆلی کۆتایی پێدەهێنێت. بەرگریکاری چەپی تەمەن 24 ساڵ لە کۆتایی وەرزی ڕابردووەوە لەسەر لێواری ڕۆیشتن بوو و ئێستا ئامادەیە بۆ ڕۆیشتن. ئەم یاریزانه لەگەڵ یانەی ناپۆلی گەشتووەته ڕێکەوتن و تەنیا وردەکارییەکانی گواستنەوەی نێوان هەردوو یانه ماوەتەوه. تێچووی گواستنەوەی میگێل گوتیرێز بۆ یانەی ناپۆلی زیاتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ دەبێت./.