بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەزگای دادی ئێران ڕایگەیاند کە " ڕوزبە وادی " کە وەک سیخوڕی مۆساد چالاکی کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە لەسێدارەدرا.
ناوبراو لە یەکێک لە دەزگا گرنگ و هەستیارەکانی ئێران چالاکی کردووە و لە ڤیەننا چەندین جار لە گەڵ ئەفسەرانی مۆساد کۆبوونەوەی هەبووە.
ئەو سیخوڕە زانیاریی لە سەر یەکێک لە زانا ئەتۆمییە شەهیدکراوەکانی ئەم دواییەی ئێران بە ڕژێمی زایۆنیستی دابوو./.