بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پشتیوانی لە کاتیا ئیتزێل گارسیا، ناوبژیوانی ئافرەتی مەکسیکی و فیدراسیۆنی تۆپی پێی مەکسیکی کرد.

کاتیا گارسیا کە ئەزموونی ناوبژیوانی هەیە لە پێشبڕکێیە گرنگەکانی پیاوان لەوانە خولی نایابی مەکسیک و یارییەکانی ئۆڵۆمپی، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ناوبژیوانی یاریی نێوان یانەکانی سینسیناتی و مۆنتێری کرد، ڕووبەڕووی شەپۆلێک لە سوکایەتی و هەڕەشە بووەوە.

ئینفانتینۆ لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: من نیگەران و خەمبارم بە بیستنی ئەو هەڕەشانەی دژ بە کاتیا گارسیا کرا دوای ئەوەی لە یاری نێوان مۆنتێری و سینسیناتی ناوبژیوانی کرد. هیچ جۆرە توندوتیژی، سوکایەتی و جیاکاری نابێت جێگەی لە تۆپی پێ یان کۆمەڵگادا هەبێت. ئێمە لە فیفا  و لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی مەکسیک ئیدانەی ئەم هەڕەشانە دەکەین./.