بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، لێژنەی چاودێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیە ڕایگەیاند کە یانەی هیلال
بە بڕی 500 هەزار ڕیال غەرامە کراوە و لە بەشداریکردن لەوەرزی داهاتووی جامی سوپەری
سعوودیە قەدەغەکراوە. بە پێی ئەو بەیاننامەیە، جگە لە غەرامە و دوورخستنەوە، یانەی
هیلال لە وەرگرتنی هەر پاداشتێکی دارایی پەیوەست بە یارییەکانی جامی سوپەری وەرزی
2025-2026 بێبەش دەبێت./.
هیلال بۆ ماوەی یەک ساڵ لە جامی سوپەر دوورخرایەوە!
جام کوردی - یانەی هیلال بەهۆی کشانەوەی لە بەشداریکردن لە جامی سوپەری سعوودیە، تووشی سزایەکی دارایی و دوورخستنەوە لە وەرزی داهاتووی ئەم جامە بووە.

August 06, 2025