بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: نەواف سەلام سەرۆک وەزیرانی لوبنان هەڵەیەکی گەورەی کرد لە دەرکردنی بڕیاری چەکداماڵینی خۆڕاگری لە دژی دوژمنی زایۆنیستی، بەو پێیەی ئەم پرسە دەبێتە هۆی لاوازبوونی دەسەڵاتی لوبنان و هەڵوێستی بەرامبەر بە بەردەوامی دەستدرێژیەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا و ئەوەی ڕژێمی زایۆنیستی نەیتوانی لە دەستدرێژییەکانی دژی لوبنان بەدەستی بهێنێت، بۆی مسۆگەر دەکات.
لە بەیاننامەکەی حزبوڵڵادا هاتووە: ئەم بڕیارە پێشێلکارییەکی ڕوون و دژایەتیکردنی بەیاننامەی وەزاری حکومەتە کە لە بڕگەی پێنجەمدا هاتووە کە حکومەت بە پشتبەستن بە میساقی ڕێکەوتنی نیشتمانی لە ڕێککەوتنی تایفدا، بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕزگارکردنی هەموو خاکی لوبنان لە ژێر داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستی و درێژکردنەوەی سەروەری بە سەر هەموو خاکەکەیدا و بڵاوکردنەوەی سوپای لوبنان لە هەموو ناوچەیەکی سنوری.
ڕاشیگەیاندووە کە پاراستنی دەسەڵاتی لوبنان و چەکی خۆڕاگری هاوتەریبن لە گەڵ دەسەڵاتی لوبنان و لە ڕێوشوێنە پێویستەکانن. هەوڵدان بۆ زیادکردنی دەسەڵاتی لوبنان بە پڕچەککردنی سوپا و بەهێزکردنی بۆ دەرکردنی دوژمنی زایۆنیستی لە خاکی لوبنان لە ڕێوشوێنە پێویستەکانە.
لە بەیاننامەکەی حزبوڵڵای لوبناندا هاتووە: ئەم بڕیارە دەرئەنجامی دەستێوەردانەکانی تۆم باراک نێردەی ئەمریکایە، ئەم بڕیارە بە تەواوی بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەدی دەهێنێت و لوبنان دەخاتە بەردەم دوژمنایەتی ڕژێمی زایۆنیستی بە بێ هیچ ڕێگرییەک.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە: کشانەوەی وەزیرەکانی حزبوڵڵا و بزووتنەوەی ئەمەل لە کۆبوونەوەکە، دژایەتی بۆ ئەم بڕیارە و دژایەتی خۆڕاگری و دژایەتی بەربڵاوی خەڵک بۆ بڕیاری تەسلیمکردنی لوبنان بە ئیرادەی ئەمریکا و داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنیستی پیشان دەدات. ئەم کارە سەروەری لوبنان لەناو دەبات و دەستی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ یاریکردن بە ئاسایش، خاکی لوبنان، سیاسەت و داهاتوو ئازاد دەکات./.