بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بە بۆنەی چلەی شەهیدبوونی فەرماندەکانی خۆی ڕایگەیاند: سوپا هاوڕێ لە گەڵ هێزە چەکدارەکانی دیکە، بەردەوام ئامادەیە لە هەر کات و شوێنێکدا، وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و پەشیمانکەرەوە بۆ هەر هەڕەشە و دەستدرێژییەکان لە لایەن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بداتەوە.
لە بەیاننامەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە: بە هێز و دەنگێکی بەرز ڕایدەگەێنین کە هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی وڵات، ڕوبەڕوی وەڵامێکی توند لە دەرەوەی خەیاڵی دوژمنان و زۆر توندتر لەوەی لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەڵێنی ڕاستگۆیانەی 3 بینراوە، دەبێتەوە./.