بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەگەڵ رۆیشتنی مۆدریچ بۆ میلان و وازهێنانی تۆنی کرۆس لە تۆپی پێ، ڕیال مەدرید ڕووبەڕووی کەمی یاریزان دەبێتەوە لە هێڵی ناوەڕاستدا بۆ کۆنترۆڵکردنی یارییەکە. ئێستا میدیاکان ڕایانگەیاندووە کە چابی ئەلۆنسۆ، ڕاهێنەری نوێی ڕیال مەدرید ڤیتینیای بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاست لەبەرچاو گرتووە.

لەگەڵ ئەوەشدا، پاریس سانجێرمان وایکردووە ڤیتینیا نەفرۆشرێت بەهۆی نرخە زۆر بەرزەکەیەوە. ئەم یانە نرخی 130 ملیۆن یۆرۆی بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان دیاریکردووە کە ڕەنگە ئەم گواستنەوەیە بکاتە یەکێک لە گرانترین گرێبەستەکان لە مێژووی تۆپی پێ و ڕەنگە ڕیال مەدرید دوودڵ بێت لەو بڕە پارەیە بۆ ئەو یاریزانە بدات./.