بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی جێگری فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵی داماڵینی چەکی خۆڕاگریی لوبنان دەدەن بەڵام ئەم خەونە دەبەنە گۆڕ.
ناوبراو وتی: چەکی خۆڕاگری، چەکی گەلی لوبنانە بۆ بەرگری لە نیشتمانەکەیان و ئەم پرۆژەیە نەک لە ئەنجومەنی بەرگری لوبنان و نە لە هیچ بوارێکی دیکەدا بە ئەنجام ناگات.
مەسجدی جەختیکردەوە کە هێزەکانی خۆڕاگری بەردەوام ئامادە و تەیارن و کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادەیی تەواوی هەیە./.