بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تۆماس مۆلەر ئەستێرەی نوێی خولی ئەمریکایە. لەمەودوا دەبێت بەرامبەر ئەستێرە گەورەکانی دیکەی تۆپی پێی ئەوروپا یاری بکات وەک لیۆنێل مێسی، سێرجیۆ بوسکێتس، جۆردی ئەلبا و لویس سوارێز. بە پێی راپۆرتی یانەی ڤانکۆڤەر، تۆماس مۆلەر گرێبەستێکی دوو ساڵەی وەک یاریزانی ئازاد لەگەڵ ئەم یانە واژۆکردووە./.