بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی لایپزیگ لە دانوستانێکی پێشکەوتوودایە لەگەڵ یانەی لیڤەرپول بۆ ڕاکێشانی هارڤی ئێلیۆت، بەهرەمەندی بەریتانی تەمەن 22 ساڵ. بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی بەریتانیا، لیڤەرپول مەرجی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە داناوە کە بریتییە لە: بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ به مەرجی فرۆشتنی دووبارەی ئەو یاریزانە به یانەی لیڤەرپول دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی بە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ. ئەم مەرجە ئاماژەیە بۆ توانای بەرزی ئەم یاریزانە هێرشبەرە کە لیڤەرپول نایەوێت بەتەواوی لەدەستی بدات./.