بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە نامەیەکدا بۆ حوسێن ئیبراهیم تاها ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و هەروەها هاکان فیدان و فەیسەڵ بن فەرحان وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و سعوودیە، داوایکردووە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی غەززە و بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، بە تایبەت شەڕی برسیکردنی خەڵکی ئەم ناوچەیە، کۆبوونەوەی بەپەلە و نائاسایی بەڕێوە بچێت.
عێراقچی ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەکە بۆ هاوئاهەنگی ناردنی هاوکاری بەپەلە و تاوتوێکردنی ڕەهەندە سیاسی و یاساییەکانی پلانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ داگیرکردنی هەمیشەیی کەرتی غەززە بە پێویست دادەنرێت./.