بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی وتی: تەنانەت سەرۆک کۆماری تاوانباری ئەمریکا کە لایەنگری تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەکات، ڕووداوەکانی غەززەی وەک کارەسات ناو بردووە.
ناوبراو وتی: دوژمنی زایۆنیستی ڕێگری لە گەیشتنی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ غەززە دەکات و خەڵکەکەیی بە برسێتی هێشتووەتەوە کە تاوانێکی ترسناکە.
سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: زیاتر لە 22 هەزار بارهەڵگری هاوکارییە مرۆییەکان لە دەروازە سنورییەکانی غەززە ڕاگیراون کە زۆربەیان پەیوەندییان بە دامەزراوەکانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەیە.
سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی وتی: هەڵگەڕانەوە لە مزگەوتی ئەقسا گەورەترین مەترسییە بۆ موسڵمانان. دوژمنی زایۆنیستی درێژە بە هەوڵەکانی خۆی بۆ بەجولەکەکردنی قودس لە ڕێگای درووستکردنی شارۆچکەی زیاتر و ڕووخاندنی خانووی فەڵەستینییەکان دەدات.
ناوبراو وتی: ئەگەر دوژمنی زایۆنیستی کەرتی غەززە داگیر بکات، باجێکی قورسی بەردەکەوێت./.