بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێک لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا وتی کە هێزەکانی هەسەدە پابەندی ئەو ڕێکەوتنە نین کە 10 ی ئاداری 2025 لە گەڵ حکومەتی دیمەشق واژۆیان کردووە.

ئەو بەرپرسە ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتنەکە جەخت لە سەر تێکەڵکردنی هەسەدە لە دامەزراوەکانی دەسەڵاتی نوێی سوریا و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە دەکاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە ئامانج لە ڕێکەوتنەکەی 10 ئادار، بەڕێوەبردنی سەرجەم خاڵە سنورییەکانی سوریا لە گەڵ عێراق و تورکیا و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قامیشلۆ و بیرە نەوت و وێستگەکانی کارەبای باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریایە لە لایەن حکومەتی نوێی دیمەشقەوە./.