بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ترێ تەنیا میوە نییە. چارەسەرێکی سروشتییە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن،
بەهێزکردنی یادەوەری، بەرزکردنەوەی تەندرووستی چاو، ڕێگری لە شێرپەنجە و پاراستنی
دڵ. ترێ بە سەرچاوەی پۆتاسیۆم دادەنرێت. بۆیە خواردنیر پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە.
لە لایەکی دیکەوە کەمی پۆتاسیۆم دەبێتە هۆی تێکدانی هەست و
خەمۆکی لە تەمەنی پیریدا، بەتایبەتی لەو کەسانەی کە سەوزە و میوە کەم بەکاردەهێنن،
خووی خواردنی ترێ دەتوانێت یارمەتیدەر بێت. ترێ پێکهاتەیەکی تێدایە کە تایبەتمەندی
دژە ئۆکسێنەری تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ ڕێگرتن لە شێرپەنجە کە لەوانەیە بەهۆی پیسبوونی
هەوا و خواردنی گۆشتەوە سەرهەڵبدات.
هەرگیز بە
گەدەی بەتاڵ ترێ مەخۆ. بڕێکی زۆر ترێ ترشی گەدە زیاد دەکات و زیان بە ناوپۆشی گەدە
و ڕیخۆڵە دەگەیەنێت. سەرەڕای ئەوەش، خواردنی ترێ بە گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی سەرئێشە،
هەوکردنی گەدە و دڵ شێواندن.
تایبەتمەندییە جۆراوجۆرەکانی ترێ بریتین لە:
1- باشکردنی
یادەوەری
2- دابەزاندنی
پەستانی خوێن
3- پاراستنی
تەندرووستی چاو
4- پاراستنی
تەندرووستی دڵ
5- میوەیەکی
گونجاو بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەکرە./.