بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ترێ تەنیا میوە نییە. چارەسەرێکی سروشتییە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن، بەهێزکردنی یادەوەری، بەرزکردنەوەی تەندرووستی چاو، ڕێگری لە شێرپەنجە و پاراستنی دڵ. ترێ بە سەرچاوەی پۆتاسیۆم دادەنرێت. بۆیە خواردنیر پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە.

لە لایەکی دیکەوە کەمی پۆتاسیۆم دەبێتە هۆی تێکدانی هەست و خەمۆکی لە تەمەنی پیریدا، بەتایبەتی لەو کەسانەی کە سەوزە و میوە کەم بەکاردەهێنن، خووی خواردنی ترێ دەتوانێت یارمەتیدەر بێت. ترێ پێکهاتەیەکی تێدایە کە تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەری تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ ڕێگرتن لە شێرپەنجە کە لەوانەیە بەهۆی پیسبوونی هەوا و خواردنی گۆشتەوە سەرهەڵبدات.

هەرگیز بە گەدەی بەتاڵ ترێ مەخۆ. بڕێکی زۆر ترێ ترشی گەدە زیاد دەکات و زیان بە ناوپۆشی گەدە و ڕیخۆڵە دەگەیەنێت. سەرەڕای ئەوەش، خواردنی ترێ بە گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی سەرئێشە، هەوکردنی گەدە و دڵ شێواندن.

تایبەتمەندییە جۆراوجۆرەکانی ترێ بریتین لە:

1- باشکردنی یادەوەری

2- دابەزاندنی پەستانی خوێن

3- پاراستنی تەندرووستی چاو

4- پاراستنی تەندرووستی دڵ

5- میوەیەکی گونجاو بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەکرە./.