بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، بەرهەمهێنەرانی جگەرەی ئەلیکترۆنی ئەم بەرهەمە بە جێگرەوەیەک بۆ جگەرە
دادەنێن. لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانرێت زیانەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی و کاریگەرییە نەرێنییەکانی
لەسەر تەندرووستی مرۆڤ پشتگوێ بخرێت.
زۆر کەس دەپرسن
ئایا زیانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لە جگەرەی ئاسایی زیاترە؟ لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا،
دەبێت بڵێین یەکێک لە بەرزترین ئامارەکانی مردن لە جیهاندا دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی
جگەرە و جگەرەی ئەلیکترۆنی بێ نیکۆتین.
توێژینەوە جۆراوجۆرەکان دەریانخستووە کە ماددە
کیمیاییەکانی ناو جگەرەی ئەلیکترۆنی دەتوانن زیان بە سییەکان بگەیەنن، تەنانەت
کاتێک ئەم ماددانە نیکۆتینیان نییە! هەروەها بەکارهێنانی
جگەرەی ئەلیکترۆنی لەنێو گەنجاندا دەتوانێ دەروازەیەک بێت بۆ دەستپێکردنی جگەرە کێشان
و توێژینەوەکان دەریانخستووە کە زۆربەی خەڵک دوای دەستپێکردن بە جگەرەی ئەلیکترۆنی،
پەنا دەبەنە بەر تێکەڵەیەک لە جگەرە و جگەرەی ئەلیکترۆنی کە نەک تەنیا کاریگەری نییە
بۆ وازهێنان لە جگەرە بەڵکو مەترسی تەندرووستیش زیاد دەکات.
هەروەها پێویستە
ئاماژە بەوە بکرێت کە هەڵمی جگەرەی ئەلیکترۆنی هەرچەندە بێ زیان دەردەکەوێت، بەڵام
لە ڕاستیدا گەردیلەی ورد و ماددەی کیمیایی زیانبەخشی تێدایە کە مەترسیدارن بۆ کەسانی
دیکەش.
باوترین
کاریگەرییە لاوەکییەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەگشتی بریتین لە:
1- هەوکردنی
سییەکان و قوڕگ
2- کلۆربوونی
ددان و هەوکردنی پووک
3- بەرزبوونەوەی
لێدانی دڵ و پەستانی خوێن
4- ڕێگریکردن
لە وازهێنان لە جگەرەکێشان
5- هەستی
سوتان لە دەم و کۆئەندامی هەناسەدان
6- پێکهاتەی کیمیایی تێدایە کە دەبێتە هۆی
شێرپەنجە./.