بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی سوریا ئەمرۆ یەک شەممە ڕایانگەیاند کە یەکێک لە سەرکردەکانی پێشووی دەستەی تەحریری شام بە ناوی " ئەبوعایشە " لە گوندی " عزمارین " سەر بە پارێزگای ئیدلب کوژراوە.
میدیاکانی سوریا هەروەها ڕایانگەیاندووە کە دوو کەسی نەناسراوی ماتۆڕسوار ئەبوعایشەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.
ئەبوعایشە بۆ چاوپێکەوتنی یەکێک لە خزمەکانی سەردانی ئیدلبی کردبوو.
چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی کوژرانی ئەبوعایشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
ئەبوعایشە لە ساڵی 2014 لە فەرماندەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش بوو کە پاشان چووە سوریا و لە ساڵی 2016 لە ئیدلب جێگیر بوو و پەیوەندی بە دەستەی تەحریری شامەوە کرد و ماوەیەک پاش ئەوە وازی لە کاروباری سەربازی هێنا./.