بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، بنجامین سێسکۆ بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی گەیشتووەتە بەریتانیا بۆ ئەوەی
گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر یۆنایتد واژۆ بکات لەژێر ڕاهێنەرایەتی روبن ئامۆریم. مانچستەر
و لایپزیگ لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا گەیشتنە ڕێکەوتن بۆ گواستنەوەی ئەم هێرشبەرە
تەمەن 22 ساڵە.
مانچستەر یۆنایتد
سەرەتا 76.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ سێسکۆ دەدات و ئەگەر ئامانجی دیاریکراو بەدەست بهێنێت،
رەنگە ئەم بڕە بۆ 85 ملیۆن یۆرۆ بەرز بێتەوە. ئەم یاریزانە گرێبەستێکی پێنج ساڵە
واژۆ دەکات. چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گواستنەوەکە بە فەرمی ڕابگەیەنرێت./.