بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئینیگۆ مارتینێز وەرزێکی زۆر باشی لەگەڵ بەرشەلۆنە هەبوو و زۆربەی یارییەکان لە پێکهاتەی سەرەکی تیپەکەدا یاریکرد. بەڵام ئێستا فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتالی هەواڵێکی سەرسوڕهێنەری بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە هەیە.

میدیاکانی سعوودیە لە زاری ڕۆمانۆ بڵاویانکردەوە کە ئینیگۆ مارتینێز، بەرگریکاری بەئەزموونی یانەی بەرشەلۆنە گەیشتووەتە ڕێکەوتنی کۆتایی لەگەڵ یانەی نەسری سعوودی و بە گرێبەستێک تاوەکو ساڵی 2026 پەیوەندی بەم یانەیە کردووە./.