بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیا وەرزشییەکان ڕایانگەیاند کە یانەی مۆنتێری لە خولی مەکسیک بەجیدی بیر لەئەگەری گرێبەستکردن لەگەڵ ئانتوان گریزمان ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی ئەتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانیا دەکاتەوە.

ئەوەش ڕاگەێندراوە کە ئەگەر ئۆفەرێکی فەرمی لەلایەن یانەی مۆنتێری پێشکەش بکرێت بۆ ڕازیکردنی یاریزانەکە و یانە ئیسپانیەکە، ئەوا ڕەنگە گریزمان بە گرێبەستێکی نێوان 18 بۆ 20 ملیۆن دۆلارەوە بەرەو خولی مەکسیک بڕوات./.