بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی لۆس ئەنجلس گرێبەستێکی تا ساڵی 2027 لەگەڵ سۆن هیونگ مین واژۆکردووە.
گرێبەستی نێوان ئەم یانەیە و تۆتنهام بۆ سۆن هیونگ مین نزیکەی 26 ملیۆن دۆلارە کە ژمارەیەکی پێوانەی
نوێیە بۆ خولی ئەمریکا.
سۆن سەبارەت بە ئامادەبوونی خۆی لە خولی ئەمریکا ڕایگەیاند:
من زۆر دڵخۆش بووم چونکە هەموو هەوڵێکمدا. هەستم کرد پێویستم بە وەرزێکی نوێیە، پێویستم
بە کێشەیەکی نوێیە، بۆیە یانەی لۆس ئەنجلسم هەڵبژارد. من لێرەم بۆ ئەوەی ئاستێکی
باش پێشکەش بکەم، بەڵام دەمەوێت ببمە نموونەیەک بۆ یاریزانە گەنجەکان.
سۆن لە سەرجەم
پاڵەوانێتییەکاندا 137 گۆڵی لەگەڵ یانەی تۆتنهام تۆمارکرد و یەکەم یاریزانی ئاسیایی
بوو کە توانی لە وەرزی 2021-2022 پێڵاوی زێڕینی پرێمەرلیگ بەدەست بهێنێت./.