بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسانی پەیوەندیدار ڕایانگەیاندووە کە گرووپێکی 22 کەسی لە تیرۆریستانی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی لە کەربەلا دەستگیر کراوە.
ئەو گرووپە ویستی تەقینەوەیان لە ڕێگای ڕێپێوانی زیارەتکارانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) هەبووە.
هەروەها ویستی ئەوەیان هەبووە کە لە ڕێگای ژەهراویکردنی خواردنی زیارەتکارانەوە پیلانەکەیان جێبەجێ بکەن.
یەکەی شاهین لە دەزگای هەواڵگریی عێراق هەڵوەشانەوەی گرووپە تیرۆریستییەکەی ڕاگەیاندووە./.