بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە گەڵ موسا ئەحمەد بەرپرسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و فەرامەرز ئەسەدی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، خاڵی سنوریی حاجی ئۆمەران و خزمەتگوزاری بە زیارەتکارانی ئێرانییان بەسەرکردەوە.

پارێزگاری هەولێر لەو بەسەرکردنەوەدا ڕایگەیاند کە لە هەموو ڕوویەکەوە ئامادەکاری بۆ باشترین پێشوازی و خزمەتگوزاری کراوە.

ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند کە تا ئێستا 65 هەزار زیارەتکاری ئێرانی هاتوونەتە پارێزگای هەولێر و باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بەوان کراوە./.