بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ئێتان نوانیری دیاردەی دۆزراوی یانەی ئارسنال ئەمڕۆ بە ئامادەبوون لە ئۆفیسی
یانەکە گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ نوێکردەوە و بەلایەنی کەمەوە تاوەکو ساڵی
2029 یاریزانی یانەی ئارسنال دەبێت.
نوانێری
دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: واژۆکردنی ئەم گرێبەستە
بۆ من زۆر گرنگە. من ئەمە بە یەکەم وەرزی ڕاستەقینەم دەزانم وەک یاریزانێک سەرەکی
لە تیپەکە و دەتوانم لەگەڵ یاریزانە گەورەکانی دیکە لە ژووری خۆگۆڕین بم و لەگەڵیان
بژیم.
من زۆر دڵخۆشم
و دەمەوێت یارمەتی تیپەکە بدەم بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین سەرکەوتن و دڵخۆشکردنی
هاندەران و شانازی بۆ ئەم یانە مەزنە بهێنم. من لێرە هەست بە ماڵەوەم دەکەم./.