بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی مانچستەر یۆنایتد دوای چەند هەفتەیەک دانوستان توانیویەتی گرێبەستی کڕینی سێسکۆ تاوەکو ساڵی 2030 واژۆ بکات. ئەم هێرشبەرە بە بڕی 73.7 ملیۆن پۆند گرێبەستی لەگەڵدا کراوە. ئەم گرێبەستە پێنج ساڵە 66.3 ملیۆن پاوەند مسۆگەر دەکات و ئەو بەشەکەی دیکەش وەک پاداشت دەدرێت بۆ ئەم هێرشبەرە تەمەن 22 ساڵە لە وەرزی داهاتووی خولی بەریتانیا.

سێسکۆ دوای واژۆکردنی گرێبەستەکەی ڕایگەیاند: مێژووی مانچستەر یۆنایتد بێ گومان زۆر تایبەتە، بەڵام ئەوەی بەڕاستی من دڵخۆش دەکات داهاتووە. کاتێک باسی پڕۆژەکەمان کرد، ڕوون بوو کە هەموو شتێک ئامادەیە بۆ گەشەکردنی بەردەوامی ئەم تیپە بۆ بەدەستهێنانی گەورەترین نازناوەکان. بە ڕوونی، ئەمە باشترین شوێنە بۆ گەیشتن بە بەرزترین توانای خۆم و بەدەستهێنانی هەموو ئامانجەکانم./.