بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێدرۆ کە یەکێک بوو لە یاریزانە سەرەکییەکانی هانسی فلیک و یەکێک لە ئەستێرە درەوشاوەکانی پێکهاتەی بەرشەلۆنە لە وەرزی ڕابردوودا، له چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایەک وەرزشی باسی له پاڵێوراوی خۆی بۆ تۆپی زێڕین کرد به ڵام ماوەیەکی دیاری نەکرد بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاته گرنگە له جیهانی تۆپی پێ.

پێدرۆ سەبارەت بە وەرگرتنی تۆپی زێڕین ڕایگەیاند: تۆپی زێڕین بە زۆری بۆ هێرشبەران دەبەخشرێت، بەڵام خەڵاتەکەی رۆدریگۆ ئەوە دەردەخات کە دەبێت ڕۆڵی یاریزانانی هێڵی ناوەڕاستیش زیاتر بایەخی پێبدرێت. بۆچی ناتوانم ئامانجم هەبێت ڕۆژێک بیبەمەوە؟ بەڵام من ئەو کەسە نیم کە بڕیار بدەم کێ باشترینە. ئەوانەی شارەزایی زیاتریان هەیە، بەتایبەتی ئەوانەی دەنگ دەدەن بۆ خەڵاتەکانی تاکەکەس، دەبێت بڕیار بدەن.

پێدرۆ لە درێژەدا ڕایگەیاند: ڕاستە کە توانای جەستەیی هەندێک یاریزانی بەهێزم نەبێت، بەڵام هەوڵ دەدەم بە شێوازی دیکە قەرەبووی بکەمەوە. کاتێک پێویست بێت جیدی بین، من هەمیشە یەکەم کەسم. من حەزم لە ڕاهێنان و کارکردنی سەختە چونکە دەزانم ئەمە جیاوازی لە پێشبڕکێکاندا درووست دەکات./.