بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، گۆنزالۆ گارسیا هاندەرانی ڕیال مەدریدی لە جامی جیهانی یانەکان زۆر دڵخۆش
کرد. بەڵام گۆنزالۆ گارسیا ئەمڕۆ خەڵاتەکەی وەرگرت. یانەی ڕیال مەدرید ڕایگەیاند
که گرێبەستی ئەم هێرشبهرە گەنجە تا ساڵی 2030 درێژکراوەتەوه.
لە بەیاننامەی
فەرمی ڕیال مەدریددا ئاماژە بەوەکراوە کە گارسیا گرێبەستێکی نوێی لە ئۆفیسی ڕیال مەدرید
واژۆ کردووە کە بڕیارە لە 30 حوزەیرانی 2030 کۆتایی بێت. هەرچەندە ڕیال مەدرید وردەکارییەکانی
ئەو گرێبەستەی بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام چەند میدیایەکی وەرزشی بەناوبانگی ئیسپانیا
بڵاویانکردووەتەوە که لە گرێبەستی گۆنزالۆ گارسیادا هاتووە کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی
گرێبەستی ئەو یاریزانە پێدانی یەک ملیار یۆرۆ بە یانەی ڕیال مەدریدە./.