بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، دوای گرێبەست لەگەڵ ماتیوس کونها و مبێومۆ، یانەی مانچستەر یۆنایتد گرێبەستی
لەگەڵ هێرشبەرە نوێیەکەی واژۆکرد. بنجامین سێسکۆ لە لایپزیگەوە بە بڕی 85 ملیۆن یۆرۆ
پەیوەندی بەم یانەیە کرد بۆ تەواوکردنی هێڵی هێرشبەرێک کە ئامانجی درەوشانەوەی لە ژێر
ڕاهێنەرایەتی رۆبن ئاموریم لە خولی بەریتانیا.
سێسکۆ کە
تەمەنی 22 ساڵە، وەرزی ڕابردوو 21 گۆڵ و 6 ئەسیستی گوڵی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا
تۆمارکرد. بەم گواستنەوەیە، مانچستەر یۆنایتد سێگۆشەی هێرشبردنەکەی بە نرخێکی زۆر
تەواو کرد. ئەم تیپە کە وەرزی ڕابردوو گەیشتە یاری کۆتایی خولی ئەوروپا بەڵام لە
پلەی پانزەیەمی پرێمەرلیگدا بوو، بەدوای باشترکردنی بارودۆخەکەیدا دەگەڕێت. مانچستەر
لە وەرزی 2012-2013ەوە نازناوی پرێمەرلیگی نەبردووەتەوە، بەڵام ڕەنگە ئەمساڵ بتوانێت
ئەم ئامانجە گەورەیە بەدەست بهێنێت./.