بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی ڕابردوو لە ڕێوڕەسمی خەڵاتکردنی باشترینەکان لە وەرزی تۆپی پێ ئیمارات کە لە کۆشکی ئیمارات لە ئەبوزەبی بەڕێوەچوو، ئەستێرەی ئێرانی یانەی شەباب ئەهلی، سەردار ئەزمون، توانی نازناوی باشترین یاریزانی وەرز و خەڵاتی تۆپی زێڕین بەدەست بهێنێت. سەردار ئازمون لە وەرزی ڕابردوودا لە 21 یاریی خولی ئیمارات 11 گۆڵ و 6 ئەسیستی هوڵی تۆمارکرد و ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە سەرکەوتنە زۆرەکانی یانەکەی./.