بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران سەردانی عێراقی کرد و لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کۆبووە.

هەروەها ڕێکەوتنی ئەمنی هاوبەش لە نێوان عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق واژۆ کرا.

لاریجانی لە گەڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراقیش کۆبووە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لە گەڵ عەلی لاریجانی، جارێکی دیکە جەختی لە سەر هەڵوێستی بنەڕەتی و نەگۆڕی وڵاتەکەی بۆ ئیدانەکردنی تاوانی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئێران کردەوە و لە هەمان کاتدا پشتیوانی بەغدای بۆ وتووێژی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕاگەیاند.

ئەمە یەکەم سەردانی عەلی لاریجانییە بۆ دەرەوەی ئێران لە پاش دەستنیشانبوونی وەک سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی./.