بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە تیرۆری ڕۆژنامەنووسانی کەناڵی جزیرە هاتە دەنگ.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند کە " بەئامانجکردنی بە ئەنقەستی ڕۆژنامەنووسان ئەو ڕاستییە ترسناکانە ناشارێتەوە کە ئیسرائیل بە شێوەیەکی سیستماتیک لە کەرتی غەززە ئەنجامی دەدات، بەڵکوو ئەوە پیشانی هەموو جیهان دەدات کە ئەو تاوانانەی لە غەززە ئەنجام دەدرێن لە هەموو خەیاڵێک تێپەڕیون، سەرەڕای بێتوانایی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یاساکانی بۆ ڕاگرتنی ئەم کارەساتە "./.