بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، کاتێک باس لە تەندرووستی سییەکان دەکرێت، لەوانەیە نیشانەکانی کێشەکە
ببینن. نیشانەکانی وەک کۆکە و هەناسەی تەنگ. هەندێک نیشانەی پێست هەن کە ئاماژە بە
کێشەی سییەکان دەکەن. ئەو کێشانەی کە بەهۆی هەوکردنی نەزانراو لە نێو سییەکاندا ڕوو
دەدەن.
ئەو کەسانەی که تووشی ئەم حاڵەتە دەبن پەڵەی مۆر و سوور لەسەر
پێستیان دەبینن. ئەم پەڵە بەزۆری لە بەشە جیاوازەکانی قاچەکاندا دەردەکەون و هەروەها
هەست بە سوتان لە لوت و ڕوومەت و گوێکاندا دەکن.
شێرپەنجەی سییەکان هیچ نیشانەیەکی نییە مەگەر بگاتە قۆناغی
پێشکەوتوو. لەم حاڵەتەدا، دەبێت نیشانەکانی پێست لەبەرچاو بگرن کە لەوانەیە ئاماژە
بە بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە بکەن. زیپکە و پەڵەکان کە بە خێرایی گەشە دەکەن و
ناسروشتی دەبن، بەتایبەتی خوێنبەربوونی زیپکەکان لە سەر، مل و بەشی سەرەوەی جەستەدا
دەتوانێت ئاماژە بە کێشەی سییەکان بکات.
لە هەندێک
حاڵەتدا نەخۆشییەک دەبێتە هۆی سوور بوونی پێست و هەڵئاوسان و هەوکردن کە پەیوەندی
بە شێرپەنجەوە هەیە و لەوانەیە لەگەڵ شێرپەنجەی سییەکان پەیوەندی بێت. نەخۆشی سییەکان
لەم حاڵەتانەدا بۆ هەندێک کەس ڕوودەدات کە نیشانەکانی هەستیاری و سووربوونەوەی
ئازاری بەخشی پێستە و کە بە بەرکەوتنی تیشکی خۆر زیاتر دەبێت./.