بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خواردنەوەی شەربەتی ئالوۆڤێرا چەندین سوودی تەندرووستی هەیە. شەربەتی ئالۆڤێرا بە وردکردن یان هاڕینی تەواوی گەڵای ڕووەکی ئالۆڤێرا درووست دەکرێت.

ڕووەکی ئالۆڤێرا زۆر دەوڵەمەندە بە ئاو، ئەمەش وایکردووە شێوازێکی نموونەیی بێت بۆ ڕێگرتن یان چارەسەرکردنی وشکبوونەوە. هەروەها ئاوی ئەم ڕووەکە  ژمارەیەک ماددەی گرنگی تێدایە کە کارکردنی ئەندامەکانی جەستە باشتر دەکات. ئەم تایبەتمەندییە زۆر گرنگە، چونکە گورچیلەکان و جگەر بەرپرسن لە پاککردنەوەی ژەهری خوێن و بەرهەمهێنانی میز.

کاتێک باس لە ژەهراوی بوون دەکرێت، کاری تەندرووستی جگەر زۆر گرنگە. شەربەتی ئالۆڤێرا خواردنەوەیەکی زۆر باشە بۆ پاراستنی تەندرووستی جگەر. شەربەتی ئالۆڤێرا گونجاوە بۆ جگەر، چونکە شێدارکەرەوەیە و دەوڵەمەندە بە تایبەتمەندییە دەرمانییەکان.

خواردنەوەی شەربەتی ئالۆڤێرا یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی ڕێژەی ئاو لە ڕیخۆڵەکاندا. ئەگەر قەبزیت هەیە، هەوڵ بدە شەربەتی ئالۆڤێرا بە درێژایی ڕۆژ بخۆیت. هەروەها ئالۆڤێرا یارمەتیدەرە بۆ ئاساییکردنەوەی بەکتریای تەندرووست لە ڕیخۆڵەدا و هەروەها هاوسەنگی بەکتریای سوودبەخش لە ڕیخۆڵە دەپارێزێت.

شەربەتی ئالۆڤێرا شێدارە و یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی زیپکە. هەروەها لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی کێشەکانی پێست. ئالۆڤێرا سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە لە دژە ئۆکسێنەرەکان و ڤیتامینەکان کە لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ پاراستنی پێست./.