بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلڤارۆ مۆراتا چیتر یاریزانی گەڵاتەسەرای نییە. یانەکه له بەیاننامەیەکدا به فەرمی ڕۆیشتنی ئەم هێرشبەرەی ڕاگەیاند.

یانەی گەڵاتەسەرای لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند: گرێبەستی نێوان یاریزانی پیشەگەر ئەلڤارۆ مۆراتا و یانەی میلان و یانەکەمان بە ڕێککەوتنی دوولایەنە کۆتایی هات. لەم ڕێکەوتنەدا یانەی میلان 5 ملیۆن یۆرۆمان وەک قەرەبووی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە پێدەدات./.