بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ئەلڤارۆ مۆراتا چیتر یاریزانی گەڵاتەسەرای نییە. یانەکه له بەیاننامەیەکدا
به فەرمی ڕۆیشتنی ئەم هێرشبەرەی ڕاگەیاند.
یانەی گەڵاتەسەرای
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند: گرێبەستی
نێوان یاریزانی پیشەگەر ئەلڤارۆ مۆراتا و یانەی میلان و یانەکەمان بە ڕێککەوتنی
دوولایەنە کۆتایی هات. لەم
ڕێکەوتنەدا یانەی میلان 5 ملیۆن یۆرۆمان وەک قەرەبووی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە پێدەدات./.