بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاهێنانەکانی مێشک دەتوانێت لە چالاکیەکانی ڕۆژانەوە تا ڕاهێنانی تایبەت بۆ یادەوەری، ناسین و داهێنان لەخۆبگرێت. ئەم ڕاهێنانانە لەوانەیە ڕێگری لە دابەزینی ئاستی تواناکانی مێشک بکەن بەهۆی پیری بە بەهێزکردنی کاری مێشک و زیادکردنی پەیوەندی نێوان بەشە جیاوازەکانی مێشک.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هەندێک ڕاهێنان یارمەتیدەرن بۆ باشترکردنی یادەوەری، بەهێزکردنی تەرکیز، توانای چارەسەرکردنی کێشە و نەرمی زانین. کاتێک مێشک بە بەردەوامی ڕووبەڕووی کێشە دەبێتەوە توانا مێشکییەکانمان دەپارێزرێن و تەنانەت بە تێپەڕبوونی کات بەهێز دەبن.

ڕاهێنانی کاریگەر و بەهێز بۆ بەرزکردنەوەی ئەدای مێشک بریتین له:

1- گوێگرتن لە مۆسیقا

2- فێربوونی وشەی نوێ

3- فێربوونی زمانێکی نوێ

4- فێربوونی کارامەی نوێ

5- خەوتن بە بڕێکی گونجاو

6- وەرزشی ڕێک و پێک و بەردەوام

7- فێربوونی بەکارهێنانی ئامێری مۆسیقا./.