بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەجید تەخت ڕەوانچی جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، لە چاوپێکەوتنی ئاژانسی کیۆدۆی ژاپۆن، وتی: ئێمە داوای دۆخێکی براوە – براوە لە دانوستانەکاندا دەکەین کە تێیدا سەرجەم لایەنەکان لە ئەنجامی دانوستانەکان ڕازی بن.
ناوبراو وتی: ئەم بابەتەش دەبێت لە لایەن ئەمریکییەکانەوە قبووڵ بکرێت، بەم هۆیەوە هێشتا دانوستانەکانمان دەستپێنەکردووەتەوە.
تەخت ڕەوانچی وتی: پیتاندنی یۆرانیۆم پێویستییەکی سەرەکییە و بە هیچ شێوازێک لە لایەن ئێرانەوە چاوپۆشی لێناکرێت، دەتوانین سەبارەت بە دەفرایەتی و ئاستی پیتاندن دانوستان بکەین، بەڵام سفربوونی پیتاندنی یۆرانیۆم قبووڵکراو نییە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پلانی گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەن وڵاتانی ئەورووپییەوە وتی: بە بۆچوونی ئێمە سێ وڵاتی ئەورووپی ناتوانن ئەو هەڕەشەیە جێبەجێ بکەن، لە بەر ئەوەی کە بەڵێنەکانیان لە ڕێکەوتنی ناوەکیدا پێشێلکردووە./.